لە سەر بانگهێشتی پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە، محەممەدی فەقێ عەلی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنفرانسی ئەو پارتەی کرد.
لهو کۆنفڕانسهدا که ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی جۆزهردان گیرا، نوێنهری حیزب پەیامی کۆمیتەی ئوتریشی حیزبی گەیاندە کۆنفرانسی پارتی یەکیەتیی کورد لە سوریە.
لەو پەیامە وێڕای پیرۆزباییو داوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانس، داوا کرابوو کە بە لە بەرچاوگرتنی هەلومەرجی ئێستای ڕۆژاوای کوردستانو سووریە، پێویسته پارتی یەکیەتیی کورد لە سوریە لەم کۆنفرانسەیدا سیاسەتو ستراتیژی خۆی بە جۆرێ دارێژێ کە زیاتر خزمەت بە دۆزی یەکگرتنی هێزە سیاسیەکانی کورد لە کوردستان بە گشتیو، لە ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتی بکا.
پیویستە بە ئاماژەیە کە بەشیکی زۆری هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسە کرابوونو، نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان توانی لەگەڵ بەشی زۆریان پەیوەندی بگرێو ڕێ و شوێنی هاوکاریو پشتیوانی بخاتە بەرباس.