ڕۆژی سێشەممە ٢ی پووشپەڕ، موزەفەر ساڵحی نیا ئەندامی هەیئەتی ئیجڕایی یەكیەتیی ئازادی كرێكاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری سنە دەستبەسەر كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی یەكیەتیی ئازادی كرێكارانی ئێران، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ١ ی پووشپهڕ هێزەكانی ئیدارەی ئیتیلاعات لە شاری سنە هەڵیانكوتایە سەر دووكانی موزەفەر ساڵحی نیا و، ناوبراویان لەگەڵ خۆیان برد. موزەفەر لە كاتی دەستبەسەركرانیدا تهلهفوونی بۆ خێزانهکهی كردوەو پێی گوتوە ئهوه دهمبهنه لای هاشم ڕۆستەمی.
هاوسەری موزەفەر ساڵحی نیا دەسبەجێ پاش ئەم پێوەندییە سەردانی ستادی هەواڵگریی ئیتلاعات دەكاو سۆراغی ناوبراویان لێ دەگرێ، بەڵام مەئموورەكانی ئیدارەی ئیتلاعات پێی دهڵێن موزەفەر ساڵحی نیا لە لایەن هێزی ئینتزامییەوە گیراوه، هاوسەری موزەفەر پاش ئەوە دهچێته هێزی ئینتزامیو ئەوانیش پێیان دهڵێن که ستادی هەواڵگریی ئیتلاعات درۆیان لەگەڵ كردووەو موزەفەر لە لای ئەوانە.
پاش ئەم بێنەو بەردەیەی ئیدارەی ئیتلاعات، موزەفەر لە ئیدرهی ئیتلاعاتهوه پێوەندی بە هاوسەرەكەی دهگرێو له بوونی خۆی لهوێ ئاگاداری دهکاتهوهو دواتر یەكێك لە مەئموورەكانی ئیتلاعات گووشییەكەی لە موزەفەر ئەستاندووە و داوای لە هاوسەری موزەفەر كردوە ئەم تهلهفونهیان بۆ بێنێ كە موزەفەر بۆ تێلێگرام كەلكی لێ وەرگرتوە.
شایانی باسە هاشم ڕۆستەمی یەكێك لە ئەندامانی كۆمیتەی هاوئاههنگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوە كرێكارییەكانیش چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر كرا و تا ئێستاش هەر لە ژێر لێكۆڵینەوەی ئەم هێزانە دایە.