ڕێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنور و گۆڤاری لام پانێلیکی ڕۆژنامهنووسیی بۆ خوسرەو مستەفانەژاد، ئەندامی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێک هێنا.
لهو سمینارهدا که ڕۆژی دووشهممه، ٣١ ی جۆزهردان گیرا، بێتینا بووسێر، نوێنەری رۆژنامەنووسانی بێ سنور و ئیندکا گاماژێ، رۆژنامەنووسی گەلی تامیلی وڵاتی سیریلانکا و سەرنووسەری چەندین رۆژنامە و گۆڤار و میدیای ئاڵمانی زمان تێیدا بەشدار بوون. تەوەری باسەکە لەسەر وەشاندن و بڵاو کردنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە کوردستان بوو کە خوسرەو مستەفانژاد رەخنەی توندی له رۆژنامەنووسانی ئاڵمانی زمان کرد لەبەر سانسۆرکردنی هەواڵەکانی کوردستان لە میدیاکانیاندا.
ناوبرا بە ئاماژە بە ههواڵو ڕووداوهکانی کوردستانی ئێرانو سانسۆرکردنی هەواڵی ڕووداوهکانی باکووری کوردستانو کۆمهڵکوژیی کورد به دهستی رێژێمی تورکیه ڕهخنهی له سیاسهتی میدیاکانی ڕۆژاوا به نیسبهت پرسی کورد گرت.
خوسرەو مستەفانژاد لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا گوتی:” لە میدیاکانی ئاڵمانی زمانی وڵاتانی سویس، ئاڵمانو ئۆتریش خەریکە وشەی کورد دەبێتە بیگانە و لەبیر خەڵک دەچێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەو سات و سەودایە دەگەڕێتەوە کە حکومەتە ئوروپاییەکان لەگەڵ ئێراندا هەیانە، هەر بۆیە ئامادە نین چالاکی کوردی ڕۆژهەڵات دژی جمهووری ئیسلامی بڵاو کەنەوە.
ئهو گوتی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کورد دژی تێرۆریسمی جیهانی شهڕ دهکا، بەڵام لە میدیاکانتان باسی یەکپارچەیی عێراقو سووریە دەکەن، لە باکووری کوردستان کورد خەریکە ژینۆساید دەکرێ بەڵام لەبەر ڕێکەوت نامەی راگرتنی کۆچبەران لە لایەن ئەردۆغانەوە کەس نەک هیچ بە توورکەکان ناڵێ و تەنانەت ناتۆ چەکیشی دەداتێ بۆ وێرانکردنی زیاتر شار و گوندەکانی باکووری کوردستان.
خوسرەو مستەفانژاد گوتی ئەو بێ دهروهستییهی ڕاگەیاندنەکانی سویس و ئەو ولاتانەی لە سەرەوە باسیان کرا له حاڵێک دایه که تەنانەت ئامادە نین بابەتو نووسراوەکانی ڕۆژنامەنووسو پەیامنێرە کوردکانیش بڵاو بکهنهوه