لاوێکی خه‌ڵکی گونده‌وێله له ناوچه‌ی شنۆ به‌هۆی مه‌له‌نه‌زانینه‌وه خنکا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی دووشه‌ممه، ٣١ی جۆزەردان لاوێکی ١٩ساڵەی خەڵکی “گوندەوێڵە”ی ناوچەی شنۆ بە ناوی محه‌ممه‌د عیرفان بێری کوڕی مەجید بێری، لە بەنداوی “ڕکاوێ” هەڵکەوتوو لە نزیک ئاوایی چەشمەگۆل‌دا خنکا.
جێی باسه لەوەرزی هاوین‌و گەرمادا بەشێکی زۆر له خه‌ڵکی بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش‌و مەلە کردن روو دەکەنە لێواری رووبار‌و چۆماوەکانی کوردستان، به‌ڵام به داخه‌وه ڕۆژانه شایەتی گیانلەدەستدانی زۆر که‌س له‌و خه‌ڵکه ده‌بین.
نەبوونی لەمپەڕ لە قەراخ رووبار‌و چۆماوەکان، نەبوونی تابڵۆی ئاگادارکردنەوە له شوێنە مەترسیدارەکان، هەروەها نەبوونی خزمەتگوزاری فریاکەوتن لە هۆکارە سەرەکییەکانی خنکانی خه‌ڵکی لە نێو رووبارەکان دان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی مه‌رگی ناوه‌ختی ئه‌و تازه لاوه، محه‌ممه‌د عیرفان بێری سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.