٣٥ هه‌زار که‌س له نه‌خوێنده‌واره‌کانی پارێزگای کرماشان ته‌مه‌نیان له نیوان ١٠ تا ٤٩ ساڵه.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا به سامی، جێگری به‌شی خوێنده‌وارکردن له ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی کرماشان وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ ساڵی ڕابردوو بڕیاریان دابوو ١٨ هه‌زار له نه‌خوێنده‌وارن بۆ کلاسه‌کانی ده‌رس ڕاکێشن که توانیوانه زیاتر له ١٧ هه‌زار که‌سیان قایل به خوێندن بکه‌ن.
ئه‌و پێێ وایه ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستان به شێوه‌یه‌کی جیددی‌و به به‌رنامه‌و بڕواوه بێنه مه‌یدان، کێشه‌ی خوێنده‌وارکردنی خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار به دڵنیاییه‌وه له ماوه‌ی ٥ساڵان‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
هه‌بوونی ٣٥ هه‌زار نه‌خوێنده‌واری ته‌مه‌ن ١٠ تا ٤٩ ساڵ له کرماشان له حاڵێک دایه که کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی سنه‌ش ده‌ڵێن به‌پێی دوایین سه‌رژمێری‌یه‌کان ٢٨٦ هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگایه نه‌خوێنده‌وارن كه له ١١١ هه‌زارو ٠١٧ كه‌س له‌وان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ تا ٤٩ ساڵه.
شایانی باسه جێگری وەزیری پەروەردەو بارهێنان‌و سەرۆكی نێهزەتی سەوادئامووزی باس لە بوونی نزیكەی ٩ میلیۆن كەسی نەخوێندەوار لەم وڵاتەدا ده‌کا.
عەلی باقرزادە، جێگری وەزیری پەروەردەو بارهێنان‌و سەرۆكی نێهزەتی سەوادئامووزیی ئێران ده‌ڵێ سەرەڕای ئەوەی كە ساڵی ٧٥، وەك دوایین ساڵی نەخوێندەواری لە ئێران ڕاگەیەندرابوو، بەڵام ساڵی ٨٥ لەم وڵاتە نزیكەی ١٠ میلیۆن كەسی نەخوێندەوار هەبوو.