بارودۆخی جه‌سته‌یی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی که بیست‌و دوو ڕۆژه مانی له خواردن گرتوه، هه‌ر دێ‌و به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوا.
محەممەد عەبدوڵلاهی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ورمێ بۆ ناڕزایەتی دەربڕین بە دۆخی پەروەندەکەی له ڕۆژی ٩ ی جۆزه‌رانه‌وه مانی لە خواردن گرتوەو له ڕۆژی ١٨ ی جۆزه‌ردانه‌وه بۆ زیندانی ئینفڕادی گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزیک له‌و زیندانییه دوای نیزیک به مانگێک مانگرتن هێشتا کاربه‌ده‌ستان هیچ وه‌ڵامێکیان به داوای ناوبراو نه‌داوه‌ته‌وه.
محەممەد عەبدوڵڵاهی لە ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٨٩ دەسبەسەرو زیاتر لە ٦ ساڵە لە زیندان دایە.
ناوبراو برایه‌کیشه بە ناوی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهیش پاییزی ساڵی ٨٤ دەسبەسەرو پاش ١٥ مانگ بلاتەكلیفی بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و پڕوپاگەندەی دژی ڕێژیم، دادگایی‌و بەگشتی ١٨ ساڵ زیندان و دوورخراوەیی لە زیندانی تەبەس مەحكووم كرا.