ستادی به‌به‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ری پارێزگای سنه ده‌ڵێ ئه‌و پارێزگایه هه‌رنه‌بێ ٢٠ هه‌زار موعتادی هه‌یه.
سه‌لیم که‌ریمی له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی که سه‌دی ٧٠ خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پارێزگای سنه پێوه‌ندییان به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه که بنه‌ماڵه‌کانی به ته‌واوی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردوه.
ئه‌و ده‌ڵێ له ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاردا بڕی ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو سه‌دی ٢٠ زیادی کردوه‌و هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کراون سه‌دی ٧ زیاتر بوون.
له‌و پرێس کۆنفڕانسه‌دا که‌ریمی ڕه‌خنه‌ی له میدیاکان‌و به‌شی ڕاگه‌یاندن له پارێزگای سنه گرت که وه‌ک پێوسیت کار له‌سه‌ر پرسی وریاکردنه‌وه‌و ڕووماڵی باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌رو قه‌یرانی ئێعتیاد ناکه‌ن. ئه‌و له درێژه‌دا گوتی له ئێستادا نیزیک به ٤٥٠ جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی له بازاڕه‌کان کراون‌و خه‌ڵک ده‌بێ له‌و مه‌ترسییانه ئاگادار بکرێن.
شایانی باسه پێشتر عه‌لیره‌زا جه‌زینی، قایمقامی ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ڕایگه‌یاندبوو که له ساڵ‌دا هه‌ر نه‌بێ ٨٠ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی له‌لایه‌ن توشبووانه‌وه به‌کار ده‌هێندرێ.