کامران جه‌عفه‌ری، زیندانیی سیاسیی کوردی بەندکراو له زیندانی ورمێ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه فشاری خراوه‌ته سه‌ر تا له ڕێگه‌ی داننانی ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه هاوکاریی ئه‌وان بکا.
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و ته‌ماح‌وه‌به‌رنانەوە له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که کامران جه‌عفه‌ری ناچار بە داننانی زۆرەملێ بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی کەسێکی نیزیک لەو زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٢٣ی جۆه‌ردانی ئه‌مساڵ مه‌ئمووره ئه‌منیه‌تییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌وه چوونه‌ته زیندانی ورمێ‌و به پێشنیار‌و به‌ڵێنیی جۆراوجۆری وه‌ک ئازادکرانی فشاریان بۆ کامڕان جەعفەری هێناوه تا له ڕێگه‌ی وتووێژی ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه هاوکارییان بکا.
ئه‌م زیندانییه سیاسییه له کاردانه‌وه فشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردوه که بێتوو ئه‌م فشارانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیرێ، مان ده‌گرێ.
کامران جه‌عفه‌ری، خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد ساڵی رابردوو له لقی 2ی دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری ڕێژیم حوکمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سەپا. ئه‌م حوکمه له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری که‌م کرایه‌وه.