ئیتلاعاتی سپای پاسداران حاشا له گرتنی چالاکێکی سیاسیی کورد دهکا و ڕێگە بە بنەماڵەكەی نەدا چاویان پێی بكەوێ.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێمۆكراسی و مافەكانی مرۆڤی كوردستان، عەلی حەسەن شەمایلی لە سنقوری كولیایی كرماشان كە لە ڕۆژی دووشهممه، ٢٤ی جۆزەردانەوە لە لایەن ئیدارهی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر كراوه، تا ئێستاش هەر لە ژێر لێكۆڵینەوەی سپای پاسدارانی ئەم شارە دایە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی شەمایلی وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە كە سپا لە بابەت دەستبەسەركرانی ناوبراو خۆی لە گێلی دهداو ئاماده نییه به ئاشکرا باس له گرتنی بکا، بە ناوەندی دێمۆكراسیو مافەكانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگەیاندوه: حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا پێی گوتوون بێتوو ناوبراو دەستبەسەر كرابێ، بە دڵنیاییەوە دهبێ بەدژی ئەمنیەتی میللی جووڵابێتهوه.
شەمایلی یەكێك لە چالاكانی سیاسیی ڕیفۆرمخوازی خەڵكی شاری كرماشانە. ناوبراو كە پێشتریش پێشینەی دەستبەسەركرانی هەبووە، کارناسی كۆمەڵناسیو لە ڕیزی ئەم چالاكانەیە كە لە ڕۆژنامەكانی ڕێفۆرمخوازاندا، كۆمەڵێك وتاری ڕەخنەگرانەی بڵاو كردۆتەوە و چەند حەوتوو لەمەوبەر لە وتارێكدا ڕەخنەی لە بهشداریی سپای پاسداران لە شهڕی نێوخۆیی سووریەدا گرتبوو.