دوابەدوای شكایەتی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕۆژنامەی “قانوون” چاپی تاران، لە لایەن دادستانیی ئێرانەوە داخرا.
حەوتووی ڕابردوو، عەبباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی دادستانی گشتی و ئینقلابی تاران باسی لە بەدواداچوونی قەزایی بۆ مەهناز مەزاهیری، بەرپرس و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی قانوون بەهۆی بڵاو كردنەوەی ڕاپۆرتێك کردبوو، ڕاپۆرتێک که لهسهر ڕاستییهکانی گرتنی کهسێک له ژێر ناوی ” ٢٤ كاتژمێری لەعنەتی”دا بڵاو كرابۆوە.
دەوڵەت ئابادی گوتبوی بەهۆی شكایەتی ڕێكخراوی زیندانەكان، بەدواداچوونی قەزایی بۆ بەرپرسو بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی قانوون دەكرێ.
ڕۆژنامەی قانوون لەم ڕاپۆرتەدا باسی لە وتووێژی ئەم ڕۆژنامەیە لەگەڵ یەكێك لەم كەسانە كردوە كە بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر لە زیندانی گەورەی تاراندا بەند كراوە و باس لەم ڕووداوە تاڵانە كردووە كە لە ماوەی ئەم ٢٤ كاتژمێرەدا بەسەریان هێناوە.
ئەم كەسە كە ڕۆژنامهی قانوون وتووێژی لەگەڵ كردوە كەسێكی تاوانبار نەبووە و تەنیا بههۆی “زەمانەت كردن”ی کهسێک تووشی ئەم گێچەڵە هاتوە. ناوبراو باس لە “سووكایەتیی بەردەوام” زیندانهوانەكانی كردوە و گوتوویەتی پووڵی نەغد و كارتی بانكییهکهیان لێ ستاندوهو نیوهشهو بە جووتێك دەمپایی شڕ لە بیابانێكی تاریكدا بەرەڵڵایان كردوە.
“دڕاندنو لهتو کوتکردنی كۆتی ١ میلیۆن تمهنی”، “هەڵپاچینی قژی سەری” و “سووتاندنی كارتی بانكی” ئەم ئەتك و بەڵایانەی دیكەن كە بەسەر ئەم زیندانییەیان هێناوە.