جێگری خوێندكارانی نێوخۆیی لە ڕێكخراوی كاروباری خوێندكارانی وەزارەتی زانستەكان دهڵێ سەدی ٦٥ی خوێندكاران بە نیسبەت داهاتووی خۆیان ڕهشبینن.
سەید ئەبولحەسەن ڕیازی دهڵێ: لە پێوەندی لەگەڵ دوورەدیمەنو ڕوانینی خوێندكاران لە بابەت داهاتووی خۆیان، بارودۆخێكی باش نابیندرێو زۆرترین نیگەرانیش لە بابەت هیوا بە داهاتوو و مەسەلەی كار و شوغڵ لە نێو خوێندكاراندا بهرچاو دهکهوێ.
ماوەیەك لەمەوبەر موجتەبا سەدیقی، سەرۆكی ڕێكخراوی كاروباری خوێندكاران گوتبووی خوێندكاران له ئێران هیچ هیوایەكیان بە داهاتوو نییە، لە بواری كار و شوغڵەوە داڵغهی زۆریان ههیهو هەروەها بۆ پڕ كردنەوەی كاتی بێكاریی خۆشیان هیچ بەرنامەیكیان نییە.
ساڵی ڕابردووش هەواڵی خۆكوژیی چەند خوێندكارێكی ئێرانی بڵاو كرایەوە. بەپێی لێكدانەوەی دەفتەری ڕاوێژكاری وەزارەتی زانستەكان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا خۆكووژی دووهەمین هۆكاری سەرەكیی مردنی خوێندكارانی ئێران بووە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیك كە لە نێوان ساڵانی ٧٧ تا ٨٣ لەم بوارەوە كراوه، دەركەوتوه كە پاش ڕووداوی هاتوچۆ، خۆكوژی دووهەمین هۆكاری مردنی خوێندكاران لە ئێران بووە.
فەراهانی، جێگری خوێندكاری _ فەرهەنگیی وەزیری بێهداشت لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو بەپێی ئەم ئامارەی كە لە سهر خەمۆكیی خوێندكاران ئامادە كراوە، ئاشكرا بووە كە خەمۆكی لەنێو خوێندكاراندا پەرەی سەندووەو ڕێژەی خۆكوژییەكان بەهۆی خەمۆكی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەبێ.
بە قسەی سەرۆكی حیراسەتی گشتیی وەزارەتی زانستەكان، لە هەر ٢٨ حاڵەتی خۆكوژیی خوێندكاران لە ئێران، ٧ حاڵەتی پێوهندی به كوڕەكانو، ٢١ حاڵەتیش پێوەندی بە كچانی خوێندکارهوە بووە.