داڕمانی خاک ۆخۆڵ لە شاری پاوە قوربانی لێکەوتەوە.
دوو کرێکار بە ناوەکانی حەمە ئازیز مەنووچێهری خەڵکی شاری رۆانسەر و موختار عەزیزی خەڵکی شاری پاوە بە هۆی داڕمانی خاک لە کاتی کار لە شارەکی خواروی دەنگ و رەنگی شاری پاوە لە ژێر خۆڵدا مانەوە و گیانیان لە دەست دا.
حەمە ئازیز مەنوچێهری کرێکارێکی بە ساڵاچوو بووە و هێز و تۆانای جەستەیی کار و ئیشیشی نەبووە بەڵام لەبەر ناچاری بۆ بژیوی ژیان و بنەماڵە پەنای بردبووه به‌ر کرێکاری.
سالم مردی، به‌رپرسی ئیداره‌ی ئاو و پاشه‌ڕۆی شاری پاوه ده‌ڵێ کاری ئه‌و پڕۆژه‌یه دراوه‌ته په‌یمانکارو ئه‌وه په‌یمانکاره که ده‌بێ وه‌ڵامده‌ری ئه‌و ڕووداوه بێ. ئه‌و ده‌ڵێ هێشتا نازانین که تاوانباری ئه‌م ڕووداوه کێیه، ئایا په‌یمانکاره که خاڵه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کاری ڕه‌چاو نه‌کردوه یان کرێکاره‌کان بوون که ئاگایان له خۆیان نه‌بوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که حەوتوی ڕابردووش بە هۆی داڕمانی خاک لە کاتی کار کرێکارێک گیانی لە دەست دا.
شایانی باسه بەپێی ئاماره‌کان ساڵانە نزیك بە ٢ هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن كە ئەم مەسەلەیەش زیاتر لە كانگا به‌رده‌کان‌و له‌سه‌ر كارەكانی بیناسازی ڕوو ده‌ده‌ن، ئەمەش لە حاڵێكدایه كە زۆربەی قوربانیانی ڕووداوی كار بیمەیان نییەو لەلایەن قانوونەوە هیچ پشتیوانییه‌کیان لێ ناكرێ.