• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی تێکۆشەری کۆچکردوو کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور لە وڵاتی سوید

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/06/20
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ژۆئەنی ٢٠١٦ی زایینی و بە ئامادە بوونی سەدان کەس لە هاوڕێ، خزم و کەس و هەڤاڵانی کە لە هەموو شار و ناوچەکانی سویدەوە ڕوویان لە شاری لینشۆپینگ،ی ئەو وڵاتە کردبوو، کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی تێکۆشەر دێرین و ناسراوی ناو ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کاک حەمەڕەسووڵ حەسەنپوور بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆڕە ماتەمینەکە بە وتەیەک و خوێندنەوەی پەیامی کومیتەی حدک لە لایەن هاوڕی نەبەز عەلیدووست بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی سوید دەستی پێکرد. بە دوای ئەو بەڕێز کاک کەریم حەداد، تێکۆشەری ناسراوی بزووتنەوەی کوردایەتی کە چ وەک خزم و چ وەک هاوڕێیەتی حیزبی، تێکەڵاوییەکی نەپساوە و دێرینی لەگەڵ کاک حەمەڕەسووڵ هەبووە، وتەیەکی لە سەر کەسایەتی و ژیان و حیزبایەتی ناوبراو لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕژیمی پەهلەوی و پاشان سەردەمی ژیانی خەباتی ئاشکرای کاک حەمەرەسووڵ هێنایە زمان.
بە دوای ئەو بەڕێز تێکۆشەر مامۆستا عەبدووڵا حەسەنزادە لە وتەیەکی کورت دا باسی لە کەسایەتی بەرزی کاک حەمەرەسووڵ کرد و ناوبراو بە یەکێک لەو مرۆڤە تێکۆشەرانەی ناوبرد کە لە سەردەمی خەبات و تێکۆشانی نهێنی و ئاشكرای حیزبی دیموکرات دا، جێگە و پێگەی تایبەتی خۆی هەبوو. بەڕێز حەسەنزادە لە بەشێکی قسەکانی دا وتی: لەوەتەی ئێمە لە شۆڕش و خەبات داین و لە پاش مەرگی ئازیزانمان بابەت و نووسراوە دەنووسین، کەمتر بابەت و نووسراوەم بینیوە کە وەک ئەوەی لەسەر کاک حەمەرەسووڵ نووسراو و لە ڕاگەیاندن دا بڵاو کرایەوە بە پێز و پڕ نێوەرۆک بووبێ. بەڵام شتێکی کە من دەمەوێ پێی زیاد بکەم ئەوەیە کە کاک حەمەرەسوول نموونەی ئینسانێکی مەند و لەسەرخۆ، کەم تەوەقووع و موتەوازع بوو. کەسێک لە نزیکەوە کاک حەمەرەسووڵی نەناسیبایە پێی وابوو ئینسانێکی سادەیە، خوێندەواریش بێ کەم سەوادە، بەڵام ئەو پیاوە ئینسانێکی زۆر فازیل بوو، زۆر ئەدیب بوو، زۆر کەس شارەزای نووسینەکانی، تەرجومەکانی، عیشق بە نیشتەمانەکەی، عیشق بە نەتەوەکەی نین. کاک حەمەرەسووڵ هیچکات چاوەڕوانی دەستخۆشێک، پاداشێک نەبوو لە بەرامبەر کارو وتێکۆشانی دا. ئەو خاوەن رابردوویەکی زۆر پڕ لە شانازی و سەربەرزی بوو. لەو سەردەمانە کە وەک دەڵێن کەڵ بەموو بەندە، کاک حەمەرەسووڵ یەکێک لەو دەگمەن کەسانە بوو کە هیچ کات کۆڵی لە تیکۆشان نەدا و سەرەڕای خەبات و تێکۆشانی لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی دا لە ناوخۆ، بەلام هەموو کاتێش سەردانی هاوڕێیانی حیزبی لە باشووری کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانی. ئەو لە ڕیزی ئەو کەسانە دا بوو کە لە بچووکترین دەرفەت و زۆرترین ئیمکانات بۆ ناساندنی حیزب و سیاسەتەکانی بە خەڵکی کوردستان کەڵکیان وەرگرت و هەر ئەوەش بوو کە ناوبراوی کردبووە خۆشەویستی ناو ڕیزەکانی حیزب و کۆمەڵانی خەلک و سەرئەنجام هەڵبژاردنی وەک ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزب لە ناخۆی وڵات. خزمەتەکانی بە کۆڕی پەروەرد و فێرکردن و ئۆرگانە جیاوازەکانی دیکە ناو حیزب، جێگەی شانازی و دەستخۆشین و ژیانی ئەو پیاوە تێکۆشەرە بۆ لێ فێربوون دەبێ. کاک حەمەڕەسووڵ بە کۆمەڵێک بنەماڵەی وەک حەدادەکان، حەسەنپوورەکان، عەلیدووستەکان و حەکیمزدەکانەوە پەیوەست بوو و لە ڕاستی دا کەم بنەماڵە هەیە کە وەک ئەوان ئاوا لە دەوری حیزبێکی سیاسی کۆببنەوە. باوکی کاک حەمەڕەسووڵ یەکێک لەو تێکۆشەرانە بوو کە لە سەر دەمی کۆماری کوردستان دا دەستی دایە تێکۆشان و تەنانەت مامیشی یەکێک لە پێشڕەوانی بیری کوردایەتی بوو لە شاری سەردەشت و دەورووبەری دا.
بەڕێز مامۆستا حەسەنزداە لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی: ئێمە لە دیموکرات دا فێربووین کە قوربانی گەورە بدەن، حیزبەکە گەورەیە و قوربانی گەورەش دەدا. بەڕیزیان بەهۆی شەهید بوونی پۆلێک تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەندین ڕۆژی ڕابردوو دا لە ناوچەی شنۆ، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی کرد.
دوای وتەکانی بەڕیز حەسەنزادە هاوڕێ حەمەڕەسووڵ کەریمی، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوید، چەند وتەیەکی سەبارەت ژیان و خەبات و کەسایەتی هاوڕێی کۆچکردوو کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور پێشکەش کرد و پەیامی هاوردەری ئەندام و دۆست و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید،ی ئاڕاستە و بنەماڵە کەس و کار و هاوڕێیانی ناوبراو کرد.
لە کۆتایی کۆڕە ماتەمینەکە دا کاک شاهۆ حەسەنپوور بە ناوی سەرجەم بنەماڵەکەیانەوە سپاس و پێزانینی پێشکەشی سەرجەم خەڵکی کوردستان، حیزب و ڕیکخراوە سیاسیەکان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی باوکی کۆچکردووی کرد کە لە خەمی لە دەستچوونی ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە دا هاوخەمیان بوون لە کۆڕە و کۆبوونەوەکانی پرسە و سەرەخۆشی دا لە کوردستان و دەرەوەی وڵات دا بەشدارییان کردووە.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist