له چه‌ند رۆژی ڕابردوو فستیڤاڵی جیهانیی شیعر له تاران به‌ڕیوه‌چوو که له چه‌ندین وڵاتەوە به‌شدارییان له‌و فستیڤاڵەدا کردبوو.
له کوردستانیش چەند که‌س به‌شدارییان له‌و فستیڤاله شێعرەدا کردبوو. موعین شاوه‌یسی به خوێندنی شێعریکی نه‌ته‌وه‌یی له ژێر نیوێ “رۆڵه گیان” یه‌که‌م پله‌ی له نێو به‌شداربووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ده‌ست هێنا. موعین شاوه‌یسی چالاکی فه‌رهه‌نگی خه‌لکی شائابادە که له زور کوڕ‌و کۆبوونه‌وه شێعری نه‌ته‌وه‌یی پیشکه‌ش ده‌کا.