محەممەد سەدیق كەبوودوەند، سه‌رۆکی بەندكراوی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان که پاش وازهێنان لە ٣٤ ڕۆژ مانگرتنه‌که‌ی مەرەخەسییەكی ٤ ڕۆژەی درابوویه، به‌هۆی درێژنه‌کردنه‌وه‌ی مەرەخەسییەكەی به‌ڕێی زیندان كرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، كاربەدەستانی دەزگای قەزایی كە بەڵێنیی نوێكردنەوەی مەرەخەسییان بە كەبوودوەند دابوو تا چارەسەری نەخۆشییەكەی بكا، نه‌ک هه‌ر بێ به‌ڵێن بوون به‌ڵکوو دژایه‌تیی دەرمانو چارەسەر كرانی كەبوودوەندو خەواندنی ئه‌ویان لە نەخۆشخانەی دڵی تاران كردوه.
شایانی باسە دادستانی تاران بۆ پێدانی ٤ ڕۆژ مەرەخەسی به که‌بودوه‌ند که ماوه‌ی ١١ مانگ له حوكمەكەی ماوه، بڕی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی وەك بارمتە وەرگرتبوو. لە لایەكی دیكەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وەزارەتی ئیتلاعات پەریناز حەسەنی، هاوسەری محەممەدسەدیق كەبوودوەندیشی بانگ كردوەو لێكۆڵینەوەی لێ كردوە.