چالاكێكی دیكەی كرێكاری لە شاری سنە دەستبەسەر كرا.
مەئموورەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان هاشم ڕۆستەمی یەكێك لە بەرگریكارانی مافەكانی كرێكارانیان لە سنە دەستبەسەر كردو بۆ شوێنێكی ناڕوونیان گواستەوە.
ناوبراو كە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمێكی پرسەو سەرەخۆشیدا خەریكی چوون بۆ مزگەوت بوو، له بهر دهرکی مزگەوت لە لایەن مەئموورەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.
شایانی باسە كە تا ئێستاش هۆكاری گیرانو شوێنی ڕاگرتنی ئەم چالاكە كرێكارییە ئاشكرا نەكراوە.