بەرپرسی پەروەندە تۆماركراوەكانی میراتی فەرهەنگی، پیشەسازییە دەستییەكانو گەشتیاریی كرماشان باسی لە هەوڵدان بۆ تۆماركرانی جلوبەرگ و مووسیقیی كوردیی، وەك میراتی فەرهەنگیی ئەم پارێزگایە كرد.
ئەكرەم تەهماسەبی ڕایگەیاند: پارێزگای كرماشان میراتهەڵگری شارستانییهتی كۆنو لەمێژینەیەو لە بوارە جۆراوجۆرەكانی پیشەسازییە دەستییەكان و هونەرەوە ناو و ناوبانگی دەركردوە.
تەهماسەبی وێڕای ئاماژە بە هەوڵدان بۆ تۆماركرانی میراتی فەرهەنگیی ئەم پارێزگایە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا و هەوڵ و هەنگاوەكانی ئەم ئیدارەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئاماژەی بەم هونەر و داب و دوستوورانە كرد كە تایبەت بە پارێزگای كرماشانن و پێویستییان بە پاراستنی بەپەلەی لهلایهن میراتی فەرهەنگیی ئەم پارێزگایە هەیە.
ناوبراو هەروەها گوتی: موسیقیی كوردیش ناوی كرماشانو كوردستانی لەسەرە، بەڵام شینگێڕیی كوردیو كۆچكردن و ژیانی کۆچهریی هۆزی كەلهوڕ پێویستییان بەوه هەیە كە زۆر بەپەلە لە لایەن میراتی فەرهەنگیی كرماشانەوە تۆمار بكرێنو بە ئەمانەتەوە بیانپارێزن.