نوێنەری پارێزگای سنە دەڵێ لهگهڵ ئهوهی زۆربهی ڕێگەوبانهکانی پارێزگای سنه كوێستانینو ڕووداوی هاتوچۆ لەم ناوچەیە زۆرە، بهڵام فریاگوزارییە پزیشكییەكانی ئەم پارێزگایە لە زۆر حاڵەتدا ناتوانن وڵامدەری كارەساتەكانی ئەم ڕێگەوبانانە بن.
ئەحمەد چووپانی، نوێنەری دیواندەرە لە شوورای بەرزی پارێزگاكان گوتی كێشەی سەرەكیی خەڵكی پارێزگای سنە كەمیی ناوەندەكانی ئۆرژانس لە ئاستی ئەم پارێزگایەیە كە بە هیچ شێوەیەك بارتهقای پێداویستییە پزیشكییەكانی خەڵكی ئەم ناوچەیە نینو بەم هۆیەشەوە كە مەودای نێوان گوندو شارەكان زۆرە، كێشەیەكی یەكجار زۆریان بۆ خەڵكی ئەم پارێزگایە خوڵقاندوەو ئەم گرفتانە لە دیواندەرە، تیكابو باقی بەشەكانی دیكە بە تەواوی هەست پێ دەكرێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەم مەسەلە كە بەشی منداڵانی ساوا لە شاری دیواندەرە “ICU”ی نییە و تەنانەت تەختی خەواندنی نەخۆشیش بە ڕادەی پێویست دابین نەكراوەو زۆرجار بە ناچاری خەڵك دەبێ پەنا بۆ شارەكانی تەورێز، ورمێ و سەقز بەرن، گوتی: تەنانەت لەخودی پارێزگاكەش تەختی ئای سی یو كەمەو نەخۆشخانەی بێعسەت تاقە نەخۆشخانەیەكە كە لە شاری سنە هەیەو سەقزیش تاقه نەخۆشخانەیەكی لێیەو ئەوانیش لەگەڵ كەمیی تەختی نەخۆش بەرەوڕوون. ئهو گوتی بۆیه نەخۆشەكان ناچارن بۆ چارەسەری خۆیان ڕوو لە شارهکانی پارێزگاكانی دەوروبەر بكەن.
چووپانی هەروەها گوتی: بەشی “ICU” لە نەخۆشخانەی دیواندەرەش تەنیا دوو تەختی ههیه و ئەگەر ئەم دوو تەختەش پڕ بن، خەڵك نازانن ڕو لە كوێ بكەن و پەنا بۆ كێ بەرن.