نیوەی فڕۆكەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی ئهوهی ئهمنیهتیان له خوارێیه، ئیزنی گەشت بۆ ئورووپایان نییە.
هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسداران لە ڕاپۆرتێكدا دانی بە قەدەغەكرانی گەشتی فڕۆكەكانی ئێران بەرەو یەكیەتیی ئورووپا دانا و ڕایگەیاند: سەرەڕای مۆڵەتی یەكیەتیی ئورووپا لە بابەت گەڕانەوەی فڕۆكەكانی ئێران بۆ ئاسمانی ئورووپا، نیوەی ناوگانی هەوایی ئێران كە لە فڕۆكەكانی بوئینگ ٧٤٧ و فۆكێر ١٠٠ پێك هاتووە، ڕێگەیان پێ نادرێ سنووری ئاسمانیی ئورووپا ببڕن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوگانی ئێران ئایر ٤٦ فڕۆكەی هەیە كە نێونجیی تەمەنیان ٢٧ ساڵەو تەنانەت كۆمەڵێكیش لە بووئینگە ٧٤٧ەكانی ئەم ناوگانە تەمەنیان دەگاتە ٤٠ ساڵیش، بەم پێیە ئەو کۆمپانیا ئاسمانییه زۆرجار بۆ دۆزینەوەی پارچەی یەدەكی باش بۆ فڕۆكەكانی خۆی تووشی گرفت دەبێ.
لە لایەكی دیكەوە زۆربوونی ئاستی ڕووداوە ئاسمانییهکانی فڕۆكەكانی ئێران بەهۆی كێشەی فەننی لە ساڵی ٢٠١٠ بوو بە هۆی ئەوەی كە یەكیەتیی ئورووپا، گەشتكردن لە زۆربەی ئەم فڕۆكانە قەدەغە بكا.
لەم ڕووداوەدا هاتووە سەرەڕای هەڵوەشانەوەی مۆڵەتەكانی فڕین بەرەو یەكیەتیی ئورووپا بۆ ناوگانی ئێران ئایر، بەڕای ئەم یەكیەتییە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ فڕۆكە بوئینگە ٧٤٧ و فۆكێر ١٠٠ەكانی ئەم شیركەتە ئیمەنییان نییەو ئیزنی فڕین به سەر ئاسمانی ئورووپایان پێ نادرێ.
بهپێی ئامارەكان خستوە كە ئەم دوو جۆرە فڕۆكەیە نیوەی ناوگانی ئەم شیركەتە پێك دێنن.