عەلی خامنەیی لە دیدار لەگەڵ كۆمەڵێك لە خوێندكارانو كاربەدەستانی زانكۆكانی ئێراندا گوتی نابێ ڕێگە بدەن زانكۆ ببێتە شوێنی دژایەتی كردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانو بەهاو بایهخهکانی ئەم ڕێژیمە.
ڕێبەری كۆماری ئیسلامی داوای لە بەرپرسانی زانكۆكانی ئێرانو بە بەرپرسانی پلەبەرزی وەزارەتخانەو سەرۆكو مامۆستایانی زانكۆ كردوه كە ” خوێنداكاران زیاتر بۆ لای بنەما و ئامانجەكانی كۆماری ئیسلامی هان بدەن.” خامنهیی گوتی: “لە هیچ بارودۆخێكدا ڕێگە نەدەن لە زانكۆكان پشتیوانی لە مەیلی دژە ئینقلابی و دژایەتی كردن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی بكرێ.”
خامنەیی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی ڕاپۆرتی زۆرم لە بابەت دزهکردنی دژبەرانی نیزام لە زانكۆكان بە دەستی دەگەن، هەر بۆیە كاربەدەستانی بەرزی پهروهردهیی وریا كردەوە كە “نابێ ڕێگە بدەن زانكۆكان ببن بە شوێنێك بۆ دوور كەوتنەوەی خەڵك لە چەمك و بەها ئینقلابییەكان.”
خامنەیی لە درێژەی قسەكانیدا ئیدیعای كرد كە “دوژمن لە هەر ڕێگەیەك وەك پێوەندییە زانستییەكان كەلك وەردەگرێ تا خۆی بخزێنێتە نێو خوێندكاران هەر وەك پێشتریش ڕووداوی لەم چەشنە ڕوویان داوە و ئێستاش بابەتی هاوشێوە هەر دەبیندرێ.”
ناوبراو پاشان داوای لە كاربەدەستانی زانكۆكان كرد كە لە ” ڕێگهپێدان و دامەزراندنی ئەم كەسانە خۆ ببوێرن كە بە قسەی ئەو بۆ متمانە كردن نابن.”
خامنەیی لە كۆتاییدا پێداگری كردەوە: “هەر كەسێك بە هەر بیانوویەكی وەك هەڵبژاردنەكان ئەم نیزامە بەرێتە ژێر پرسیار بۆ متمانەكردن نابێ و سەلاحییەتی بوون لە زانكۆكانی نییە.”