نوێنه‌ری ئیسفه‌هان له مه‌جلیس ده‌ڵێ سووڕانه‌وه‌ی ماڵیی قاچاغی کاڵا و دراو له ئێران ٢٥ میلیارد دۆلاره، یانی سێ هینده‌ی هه‌موو بودجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته.
حوسێنعه‌لی حاجی دلیگانی له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئاشکرای مه‌جلیس‌دا گوتی ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بوه. ئه‌و داوای کرد سه‌رۆکی ئه‌و ستاده ده‌ست له کار بکێشێته‌وه.
حاجی دلیگانی له درێژه‌ی قسه‌کانی‌دا قاچاغی کاڵای به یه‌کێک له هۆکاری بێ‌کاری ناو برد‌و گوتی به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی مه‌جلیس قاچاغی کاڵا له ئێران هۆکاری بێکاریی ٨٠٠ هه‌زار که‌سه.
یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ره گرینگه‌کانی ئابووری له ئێران پرسی قاچاغی کاڵایه.
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک له کوردستان کۆڵبه‌ران‌و کاروانچییه‌کان له سه‌ر بارێکی چه‌ند هه‌زار تمه‌نی ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژو ده‌کوژرێن، له‌ولا به‌نده‌رو فڕۆکه‌خانه‌و ئێسه‌که‌له‌و ده‌روازه سنوورییه ڕه‌سمییه‌کان بۆ قاچاغی کاڵا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی‌و نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه ئاوه‌ڵاته.
شایانی باسه پرسی قاچاغ‌و په‌ل‌و پۆ هاویشتنی ئه‌و دیارده‌یه بۆ هه‌ناوی ئابووریی ئێران گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که ئیسحاق جەناهگیری، جێگری یەکەمی سەرکۆمار دەڵێ هیچ دەزگاو دامەزراوەیەکی دەوڵەتی ناتوانێ بە گژ پرسی قاچاق لە ئێران‌دا بچێتەوە.