لە شارەکانی سنە، پاوەو کرماشان چەند کۆبوونەوەیەکی کرێکاران لە دژی دواکەوتنی مووچەو حەقدەستەکانیان بەڕێوەچوو.
بەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٩ ی جۆزەردان کۆمەڵێک بازاڕیی شاری پاوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بەو ماڵیاتە قورسەی لەو بێ بازاڕییەدا لەسەر نووسراوە، لە ئیدارەی ماڵیات لە شەقامی ئەییوبی کۆبوونەوە. ئەوان داوا دەکەن ئەو ماڵیاتە قورسەیان لەسەر هەڵبگیرێ.
هەمان ڕۆژ بەشێک لە کارمەندو کرێکارەکانی کارخانەی نووشابەسازیی زمزم لە شاری سنەش کە نیزیک ٧ مانگە مووچەو ئیزافەکارییەکانیان نەدراوەتێ، لە شوێنی ئەو کارخانەیە لە ٥ کیلۆمیتریی سنە کۆبوونەوە.
ئەوان دەڵێن ئەگەر مووچە دواکەوتووەکانیان نەدرێتێ ناچارن مان بگرنو نەچنەوە سەرکار.
پۆلێک لە کرێکارانی شیرکەتی موزاییکسازیی ” جهان مصالع آذربایجان” لە شاری سنەش سەبارەت بە نەدرانی ٥ مانگ مووچەو مەزایا کارییەکانیان لە حەوشەی ئەو کارخانەیە کۆبوونەوە.
لە کرماشانیش پۆلێک لە کارمەندو کرێکارەکانی شیرکەتی کارتۆنسازیی “دایکات” کە بیمەی ساڵێکیان تێ نەکراوەو ٣ مانگیشە مووچەیان نەدراوەتێ، لە شوێنی ئەو کارخانەیە کۆبوونەوە.
شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەشێکی زۆر کرێکاران و کارمەندان کارگهو یهکه پیشهسازییهکان و ئیداره دهوڵهتییهکانیش مووچه و حەقی مانگانەیان نهدراوهتێ و بەشێکی زۆریش لە کرێکارانیش لەسەرکارەکانیان دەرکراون