بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامیەكان لە رێگای نێوان سەقز _ مەریوان كاسبكارێكی كورد گیانی لە دەست دا و دوو كاسبكاری تریش بریندار بوون
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم له لە نزیك گوندی “قامچیان” پۆلیک کاسبکاری کوردیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌که‌کانیان‌و گیانیان له کاسبکارێک به ناوی یه‌حیا حه‌مه خورشه ئه‌ستاندوه‌و دوو كاسبكارێكی دیکه‌ش له‌و په‌لاماره‌دا بریندار بوون.
یه‌حیا که له‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا کوژراوه، ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ‌و خه‌ڵکی بانه بووه.
کوژرانی ناوبراو به ده‌ستی هێزه‌کانی رێژیم له حاڵێک دایه که ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٨ ڕه‌زبه‌ریش نه‌جمه‌دین قادرپوور، کاسبکارێکی خه‌ڵکی پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ته‌قه‌ی لێ‌کرا و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌که‌ی گیانی له ده‌ست‌دا.
شایانی باسه ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له کۆڵبه‌ران‌و کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کان له‌و ساڵیش‌دا درێژه‌ی بووه‌و هه‌ر له‌و مانگه‌دا ٨ کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کان به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم کوژراون. لە ماوەی ساڵی ڕابردووش‌دا، ٥٨ کۆڵبەری کورد درانه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم‌و لە ئاکام ٢٩ که‌س گیانیان لە دەست‌دا.