عەلی ئەكبەر هاشمیی ڕەفسەنجانی، سەرۆكی كۆڕی گشتیی دیاریکردنی بەرژەوەندییەكانی نیزام دهڵێ مەجلیسی خۆبرەگانی ڕێبەری بە نهێنی دوو كەسی بۆ ڕێبەریی داهاتووی ئێران دهستنیشان کردوه.
ئەم قسانەی ڕهفسهنجانی لە حاڵێك دایە كە پێشتریش شك و گومان لە بابەت بارودۆخی جەستەیی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی لە گۆڕێدا بووه و ئەم گومانانە پاش نەشتەرگەریی ساڵی ڕابردووی خامنەیی زۆرتر بوون. تهنانهت بۆخۆشی بۆ یەكەم جار گوتی ئەركی ئهم دهورهیهی مەجلیسی خوبرەگان لهوانهیه ئهوه بێ که خۆیان بۆ هەڵبژادرنی ڕێبەریی داهاتوو ئامادە بکهن.
ڕەفسەنجانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی قانوون چاپی تاران كە لە ژمارەی ڕۆژی ٢٩ی جۆزەرداندا بڵاو كرایەوە، گوتی: بەپێی ئاییننامەی نێوخۆیی مەجلیسی خوبرەگان، هەیئەتی سەرۆكایەتی كۆمیسیۆنێكی بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەریی دااهتوو هەیە و ئەم كۆمیسیۆنە لە قۆناغی پاش دانووستان لەگەڵ كۆمەڵێكی چەند سەد كەسی، بە شێوەی نهێنی ٢ كەسی پێ ناساندوون.
پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری لەو كاتەوە گرینگی پێ دراوە كە بەپێی پێشبینییەكان ئەگەری هەڵبژاردنی جێگری خامنەیی وەك ڕێبەری داهاتووی كۆماری ئیسلامی، لەم خولەی مەجلیسی خوبرەگاندا زۆرتر بووە.