كۆشكی سپیی ئامریكا پێشوازی لە نامەی دیپڵۆماتەكانی ئەم وڵاتە بۆ وەزارەتی دەرەوە كرد كە لەودا داوای هێرشی نیزامی بۆ سەر سوورییەیان كردبوو، بەڵام لە هەمان كاتیشدا ڕایگەیاندووە كە ڕێگەچارەی قەیرانی سووریە هێرشی نیزامی نییە.
جێنیفێر فریدمان، وتەبێژی كۆشكی سپی لە وڵامی داوای ٥١ دیپڵۆماتەكهی وهزارهتی دهرهوهی ئامریكادا سەبارەت بە هێرشی نیزامی بۆ سەر سووریە گوتی: جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئامریكا تاوتوێی ئەم داوایه دهکاو دەوڵەتیش ئیدەی جۆراوجۆر و نوێ لە بابەت قەیرانی سووریە وەردەگرێ، بەڵام باراك ئۆباما بە هیچ چەشنە ڕێگەچارەیەكی نیزامی بۆ قەیرانی سووریە قایل نییە.
جێی بیرهێنانهوهیه که٥١ دیپڵۆماتی ئامریكایی، ڕۆژی پێنجشەممە بە ئیمزا كردنی نامەیەك زۆر بە توندی ناڕەزایەتیی خۆیان لە بابەت سیاسەتەكانی دەوڵەتی ئۆباما لە هەمبەر بارودۆخی سووریە دەربڕی. ئەم دیپڵۆماتانە داوای هێرشی بهرینی نیزامی بەدژی ڕێژیمی بەشار ئەسەد بوون تا لەم ڕێگەوە بتوانن ڕێگری لە پێشێلكردنی بەردەوامی ئاگربەس لە لایەن ڕێژیمی ئەسەدەوە بكەن.