مەجلیسی شوورای ئیسلامی، كۆمەڵێك لە نوێنەرە نوێیەكانی مەجلیسی دەیەمی وێڕای بنەماڵەكانیان لە حاڵێكدا بانگهێشتی هۆتێلە بەشكۆكانی تاران كردووە كە تێچووی مانهوهی ههر کام لهو نوێنهرانه لە هەر شەو و رۆژێکدا نزیكەی ١ میلیۆن و٥٠٠ هەزار تمەنه.
وێبسایتی تابناك لە زمان یەكێك لە نوێنەرانی پێشووی مەجلیسی شوورای ئیسلامییەوە نووسیویەتی تا ئێستاش شوێنی مانەوەی نوێنەرە تازه ههڵبژێردراوهکانی مەجلیس دیاری نەكراوە و ئەوان لە هۆتێلە ٥ ئەستێرەكانی تاران وەك هۆتێل ئیستقلالدا نیشتەجێ كراون.
بە قسەی ئەم نوێنەرەی پێشووی مەجلیس مانەوەی تاقە شەوێكی هەركام لەم كەسانە وێڕای بنەماڵەكانیان، زیاتر لە ١ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنی خەرج هەیە.
بەپێی ئاماری مهجلیس، لە نێو ٢٨٧ نوێنەری هەڵبژێردراوی مەجلیسی دەیەمدا، ٢١٧ كەسیان لە خولی پێشوودا نوێنەری مەجلیس نەبوون، لەم ٢١٧ كەسەش ٢٨ كەسیان نوێنەرەكانی تارانن. بەم جۆرە ١٨٩ كەس لەم نوێنەرانە، ئەم نوێنەرە نوێیانەن كە لە شارەكانی دیكەڕا هاتوونەتە مەجلیس، بەپێی ئەم هەواڵە، بە ئەگەری زۆر كۆمەڵێك لەوان لەسەر حیسابی مەجلیس تا ئێستاش هەر لە هۆتێلەكانی تاران نیشتەجێ كراون.