له شنۆ پیاوێکی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌هۆی کێشه‌و گرفته‌کانی ژیان کۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد عه‌لی یه‌عقوبی که دوکاندارو باوکی سێ منداڵ بووه، له پارکی شێخ عه‌بدولعه‌زیز له شاری شنۆ کۆتایی به ژیانی هێناوه.
خۆکوژیی عه‌لی یه‌عقوبی له شنۆ له حاڵێک دایه که حه‌وتووی ڕابردووش چه‌ند که‌س له كرماشان و شاری قوروه خۆیان کوشت.
جێگای ئاماژەیە، كێشە كۆمەڵایەتیەكان، نەداریی لە رادەبەدەر، كێشەی بنەماڵەییو خەمۆكی بووەتە هۆی چوونەسەرەوەی رێژەی خۆكوژی خه‌ڵک لە شارەكانی كوردستان.