٢٧٠ نوێنەری پاڕلمانی ئورووپا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە وڵاتانی ئەندام لەو یەکیەتییە کردوە کە پەرەدان بە پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بە باشترکردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە ببەستنەوە.
ئەو نوێنەرانەی پاڕلمانی ئورووپا بە ئاماژە بە ئاماری زۆری ئێعدامەکان و هەروەها بەردەوامیی سەرکوتی کەمایەتییەکانی ئایینیو نەتەوەیی و بێبەشکردنی ژنان لە مافەکانیان دەڵێن، بارودوخی مافی مرۆڤ لە ئێران خراپتر لە جاران بووە.
لەو بەیاننامەیەدا ڕەخنە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی مەجلیسی شوڕای ئیسلامیش گیراوەو لەو بەشەدا هاتوە کە شوڕای نیگابان لەسەر ئەمری خامنەیی هەزاران پاڵیوراویان رەت کردەوە لە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بێبەشیان کردن.
ئەو ٢٧٠ نوێنەرەی پاڕلمانی ئورووپا هەروەها ئاماژەیان بە پشتیوانیی ئێران لە بەشار ئەسەدو گرووپە تێرۆریستییەکان کردوەو نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بەو وەزعە دەربڕیوە.