نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا کۆبوونهوه.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ ی جۆزهردان مەولوود سوارە، ئەندامی ڕیبەریو نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیای کردو لەگەڵ کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە کۆبۆوه.
لەو دیدارە دا وێڕای بە خێرهینانو پیرۆزبایی لە کاروان جهماڵ بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیە، باسێکی تێروتەسەل لهسهر دۆزی ئەمڕۆی کوردو گرفتو کێشهکانی بهردهم بزووتنەوەی کورد کرا.
لهو دیدارهیدا هەردووک لا هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە دەبی هەوڵی زیاتر بدرێ بۆ یەکگرتوویی لایەنە سیاسییەکانی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ نوێنەرایەتی کردنی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتی و کوڕ و کۆبوونەوە جیهانییەکان.
لە تەوەرێکی دیکە ئەو دیدارە دا باسێکی دوور و درێژ لە سەر بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان و پەیوەندیی نێوان حیزب و ڕیکخراوەکانی ئەو بەشەی کوردستان و هەوڵدان بۆ سەرلەنوێ درووستکردنەوەی متمانە لە نێوانیان دا کرا. هاوکات باس لە مەسەلەی ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کوردستان هاتە ئاراوە کە لەو بەشەش دا مەولوود سوارە ڕاوبۆچی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی سەبارەت بە مافی بێ ئەم لاو ئهولای خەڵکی کوردستان بۆ بڕیاردان لە سەر چارەنووسی خۆی لە باشوور کوردستان ڕوون کردەوە، ئەوە جگە لەوەی کە پشتگیری حیزب دیموکراتی کوردستانیشی بۆ هەرچەشنە هەنگاوێک کە ببێتە هۆی قاییمتر کردنی پێگەی کورد دووپات کردەوە.
له پێوهندی لهگهڵ هاوکاری و هاوئاهەنگی حیزب و رێکخراوەکان لە دەرەوەی وڵات و بەتایبەت لە بریتانیا، مەولوود سوارە ئاماژەی بە ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە کرد کە وەک باڵوێزخانەی حکومەتی کوردستان سەیری دەکرێ و داوای لە کاروان جەمال تاهیر و ئەو نوێنەرایەتییە کرد کە هەوڵەکانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ یەکڕیزی زیاتر و یەکخستنی ماڵی کورد لەو وڵاتە. بەڕێزیشیان بەڵێنی دا ئەوەی کە بەوان و بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێ درێغی ناکەن.
جێگەی ئاماژە که جەلال شوانی، کارگێڕی نوێەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی ئەو دانیشتنە بوو.