چالاكێكی سیاسی بە ناوی حەسەن شەمایلی لە شاری سۆنقوڕی سەربە پارێزگای كرماشان لە لایەن هێزەكانی ئیدارهی ئیتلاعاتی سپاوه دەسبەسەر كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، عەلی حەسەن شەمایلی که لە چالاكانی سیاسیو ریفۆرمخوازی پارێزگای كرماشانه، ڕۆژی دووشەممەی حەوتووی ڕابردوو لە شاری سۆنقوڕ و لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ماڵی خۆی دەسبەسەر كراوه.
عەلی حەسەن شەمایلی کارناسی کۆمهڵایهتیو لەم چالاكانەیە كە لە سونقۆر و كرماشان بە نووسەرێکی رهخنهگر ناسراوە. ئەو كە پێشتریش دەستبەسەر كرابوو لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا لە نووسراوەیەكدا ڕەخنەی لە بهشداریی سپای پاسداران لە سووریە گرتبوو.
شەمایلی ڕۆی دووشەممە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و دەسبەجێ ڕاپێچی گرتنگەی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا لە كرماشان كراو، پاش سێ ڕۆژ لێکۆڵینهوه ڕۆژی پێنجشهممە بەڕێی زیندانی سونقۆری كولیایی كرا.
پێویست بە ئاماژەیە ئەم چالاكە سیاسییە نەخۆشیی دڵی هەیەو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا جەڕاحیی دڵی بۆ كراوەو بهندکرانی بووهته هۆی نیگهرانیی بنهماڵهو چالاکانی مافی مرۆڤ.