هاوكات لەگەڵ ڕاپۆرتی وێب سایتی دەوڵەتی ئێران سەبارەت پهسهندکرانی ٥٦ میلیارد دۆلار حوكمی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە دادگاكانی ئامریكا، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری نێودەوڵەتیی بانكی ناوەندی ڕایگەیاند كە گرووپێك لە كارناسان بۆ وتووێژ لەبارەی دەسبەسەرداگرتنی ٢ میلیارد دۆلار لە داراییەكانی ئێران بۆ ئامریكا نێردراون.
حوسێن یەعقووبی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری نێودەوڵەتیی بانكی ناوەندیی ئێران گوتی ئێران گرووپێكی پسپۆڕیی خۆی بۆ وتووێژ لەبارەی دەسبەسەرداگرتنی دوو میلیارد دۆلار لە داراییەكانی ئێران بۆ وڵاتی ئامریكا ناردوه.
دیوانی باڵای ئامریكا ڕۆژی 1ی بانەمەڕی ئەمساڵ وێڕای ڕەدكردنەوەی داوای بانكی ناوەندیی ئێران بۆ پێداچوونەوە بهو حوکمه، ڕایگهیاندبوو که ٢ میلیارد دۆلار لە داراییە ڕاگیراوەكانی ئێران دەبێ بدرێته بنەماڵەی قوربانیانی ئامریكایی لە تهقینهوهکهی ساڵی ١٩٨٣ی مەقەڕی تفەنگدارانی دەریایی ئامریكا لە بەیروت و هەموو هێرشەكانی پێوەندیدار بە ئێران.
شایانی باسه ئێران بە شێوەی ڕەسمی شكایەتی لە ئامریكا كردوەو دەڵێ دادگاكانی ئامریكا بڕی ٥٦ میلیارد دۆلاریان حوكمی قانوونی دژی ئێران داوه. ئهو حوکمانه بههۆی دهستێوهردانی ئێران له تهقینهوهو پهلامارهکان بۆ سهر ئهمریکاییهکان دراوه کهلایهن گرووپه تێرۆریستییهکانی سهر به ئێرانهوه کراوهته سهریان.