له ئاکامی شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوونی ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی حدکا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سپای پاسداران ژمارەیەک جاش‌و چەکداری سپا کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٦ ی جۆزه‌ردان ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌ی ئەو حیزبە له گوندی قه‌ره‌سه‌قه‌ل له‌گه‌ڵ هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم دەرگیر بوون‌و له ئاکامی شه‌ڕێکی قورسی چه‌ند سه‌عاته‌دا ژمارەیەک له هێزه‌کانی سپای پاسداران کوژراون. لە ناو کوژراوەکاندا حاجی سه‌مه‌د بۆستانی، جێگری فه‌رمانده‌ی سپا له شاری شنۆ دەبیندرێ. یوسف ئه‌حمه‌دی‌و ئه‌سکه‌نده‌ر ماماڵ خه‌ڵکی نه‌ڵۆس دوو کوژراوی دیکه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیمن که هه‌واڵی کوژرانیان تا ئێستا پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی حدکا دا که لە ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که له‌و شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوونه‌دا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و حیزبه‌ش پاش شه‌ڕێکی قاره‌مانانه به داخه‌وه شه‌هید بوون.
شایانی باسە سپای پاسداران له‌و شه‌ڕه‌دا به شێوه‌یه‌کی دڕندانه هێرشی کردۆته سه‌ر گوندی قه‌ره‌سه‌قه‌ل‌و چه‌ند ماڵێکی ئه‌و گونده‌ی به‌ته‌واوی خاپوور کردوه‌و زه‌ره‌و زیانی ماڵێی زۆری لە خه‌ڵکی ئه‌و گونده داوە.