لە درێژەی شەپۆلی نوێی خۆکوژییەکان لە کوردستان كچێك لە بۆكان بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی ژاری خواردۆتەوەو كۆتایی بە ژیانی خۆهێناوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ جۆزەردان، كچێكی خەڵكی گەڕەكی قوللەی سەر بە شاری بۆكان بە ناوی “مریەم عەلیزادە” بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی ئەڵكۆڵێکی زۆری خواردتەوەو خۆی کوشتوە.
خۆکوژیی مریەم لە بۆکان لە حاڵێک دابووە کە هەر لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا کهسێکی خەڵكی شاری كرماشان كە لە دەكەیەكی رۆژنامەفرۆشی کاری دهکرد، بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی بە بڕینی شادەماری خۆی کوشتوه.
رۆژی دوشەممە، ٢٤ جۆزەردانیش، کهسێکی ٣٥ ساڵ تەمەن لە شاری قوروە بە هۆی كێشە كۆمەڵایەتیەكان لە رێگای سەرابی كەوسەر سەر بە شاری قوروە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. مانگی رابردووش كچێكی ١٤ ساڵە لە گوندی قەڵای سەر بە شاری قوروە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
جێگای ئاماژەیە، كێشە كۆمەڵایەتیەكان، نەداریی لە رادەبەدەر، كێشەی بنەماڵەییو خەمۆكی بووەتە هۆی چوونەسەرەوەی رێژەی خۆكوژی خهڵک لە شارەكانی كوردستان.











