محەممەد جەهرومی، بەڕێوەبەری پێشووی بانکی سادرات کە یەکێک لە تاوانبارانی گەندەڵییە سێ هەزار میلیارد تمەنییە بوو، بە بژاردنی ٨ میلیۆن تمەن هەموو سزاکانی لەسەر لاچوون.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران محەممەد جەهرومی هیچ ناڕەزایەتییەکی بەو حوکمە نەبوەو بەمجۆرە پەروەندەی ناوبراو لەو گەندەڵییە زەبەلاحەدا بەسترا. ئەو یەکێک لەو ٤٤ کەسە بوو کە دەستیان لە گەندەڵییە سێ هەزار میلیارد تمەنییەکەدا هەبوو کە ئێعدامی مەهئافەرید خوسرەوی لێ کەوتەوە.
مەهئافەرید چەند ڕۆژ پێش ئێعدامکرانی نامەیەکی بۆ خامنەیی نووسیبوو و لەو نامەیەدا چەند لایەنێکی شاراوەی ئەو پەروەندیەی لەهەڵلادابوو، بەڵام خامنەیی بەجێی پرسینەوە لەو بابەتە ئەمری بە بەرپرسانی دەزگای قەزایی کردبوو کە زوو سەرو بەری ئەو پەروەندەیە تێک کەنەوە.