ئیسحاق جەناهگیری، جێگری یەکەمی سەرکۆمار دەڵێ هیچ دەزگاو دامەزراوەیەکی دەوڵەتی ناتوانێ بە گژ پرسی قاچاق لە ئێراندا بچێتەوە.
ئیسحاق جەهانگیری یەکەم کاربەدەستی دەوڵەت نییە کە باس لە قاچاغی سیستماتیک لە ئێرانو دەستەوەستانیی ناوەندە حکومەتییەکان بۆ بەگژداچوونەوەی دەکا.مانگی ڕابردووش پێشتریش حوسێن ئەشتەری، فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران گوتبووی کە بەشی هەرە زۆری قاچاغی کاڵا لەلایەن هەندێ ناوەندی ئەمنیەتی ڕێکدەخڕی. عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێرانیش دەڵێ بڕی قاچاغ لە ئێران ٢٠ میلیارد دۆلارەو دیارە کە ئەوە سیستمێکی کە پشتە.
حەبیبوڵڵا حەقیقی، سەرۆکی ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ کاڵای قاچاغو دراو دەڵێ بری قاچاغی سیستماتیک لە ئێران لە ساڵی ٩٢ دا دەوروبەری ٢٠ میلیاد دۆلار بووە کە دەکاتە دوو ئەوەندەی بودجەی ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
سەعیدی لەیلاز، ڕۆژنامەنووسو کارناسی کاروباری ئابووریی ئێران دەڵێ ئازادکردنی ئابووری، سڕێنەوەی بۆڕۆکراسییەکان، کەمکردنەوەی بارستایی دەوڵەتو دابەزاندنی تەعرەفەکانی گومرک بەشێک لە رێگاچارەکانی بەرەنگاربوونەوەی سیستماتیکی قاچاغە کە تا ئێستا هیچ دەوڵەتێک لە ئێران بەلایدا نەچووە.
ئاماره ڕهسمییهکان دهڵێن بایهخی قاچاغی کهلوپهلی نێوماڵ له ئێران له ساڵدا له ٢٠ میلیارد دۆلار زیاترهو، قاچاغی دهرمان، ماشێنی لوکسو سووتهمهنیش خۆی له ١٦ میلیارد دۆلار دهدا.
شایانی باسه له ساڵدا هاوردهی زیاتر له ٣٦ میلیارد دۆلار کاڵا له حالێک دایه که ڕۆژانه له کوردستان کاروانچیی داماو که بههۆی بێکاری به ناچار ڕووی کاروانو کۆڵبهری کردوه، له سهر کۆڵهبارێک دهدرێته بهر دهستڕێژو گیانی لێ دهستێندرێ.