بزاڤی ئاشتی نێوخۆیی (بان) كە ناوەندێکی فەلسەفی‌و هزرییە‌و لە كۆمەڵێک كەسایەتیی چوار پارچەی كوردستان‌و دەرەوەی وڵات پێک‌هاتوە، لە شاری هەولێر ڕاگەیەندرا.
بزاڤی ئاشتی نێوخۆیی “بان” ڕۆژی سێشەممە، ١٤ ی جۆزەردان له پرێس کۆنفڕانسێک‌دا له هه‌وڵێر تێکۆشانی خۆی بۆ ئاشتیی به ره‌سمی راگه‌یاند.
لەو پرێس کۆنفڕانسەدا سه‌ره‌تا خاتوو شوکریه ته‌یموور، یه‌کێک لە ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزاڤەکە بیرۆکه‌ی بزاڤی ئاشتیی به کورتی باس کرد‌و، دوکتور مووسا که‌ڤاڵ، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ” بان” لەو باره‌وه وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به میدیاکاران کرد.
د.مو‌سا کەڤاڵ، سەرۆکی بزاڤی ئاشتی نێوخۆیی ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لە ئامانجەکانیان نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانەو بەنیازن رێگا دامەزراوەی جیاواز دروست بکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە. ئەو هه‌روه‌ها گوتی: بزاڤی ئاشتی نێوخۆیی (بان) کار لەسەر ئەوە دەکا کولتووری ئاشتیی کۆمەڵایەتی‌و جڤاکی لەنێو تەواوی کۆمەڵگەی کوردستانی لە نێوەوەو دەرەوەی کوردستان بڵاوبکاتەوەو گەشەی پێ‌بدا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو پرێس‌کۆنفڕانسەدا دوکتور عومه‌ر نووره‌ددینی، یه‌کێکی دیکه له ئەندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی ئاشتی ناێوخۆیی به‌یاننامه‌ی ده‌ست به کار بوونی بزاڤه‌که‌ی خوێنده‌وه‌و به‌ڵێننامه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزاڤه‌که لەلایەن خاتوو سۆهه‌یلا قادری، یه‌کێکی دیکه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی ئاشتی نێوخۆیی پێشکێش کرا.
پێویسته بگوترێ که خاتوو سۆهه‌یلا قادری، سکرتێری یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان‌و یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بزاڤه‌یە.