محەممەد عەبدوڵلاهی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ورمێ بۆ ناڕزایەتی دەربڕین بە دۆخی پەروەندەکەی مانی لە خواردن گرتوە، لە مانگرتنەکەی بەردەوامە، بەڵام هەڕەشەی کاربەدەستانی زیندانی لەسەرە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆکی زیندانی ورمێ بۆ فشارخستنە سەر محەممەد عەبدوڵلاهی هەڕەشەی ئەوەی لێکردوە کە بێتوو مانگرتنەکەی نەشکێنێ حوکمی ئێعدامەکەی جێبەجێ دەکاو تەرمەکەشی بە بنەماڵەکەی ناداتەوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، لە ڕۆژی ٩ ی جۆزەردانی ئەم مانگەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوەی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەی مانی لە خواردن گرتوە.
ئەم بەندكراوە سیاسییە هاوكات لەگەڵ مانگرتن لە خواردن به مهبهستی ناڕەزایەتیدهربڕین بە حوكمی ناعادلانەو شێوەی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەكەی، نامەیەكیشی بۆ دەزگای قەزایی ناردوه كە وێنەیەكیشی بهرهوڕووی ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کراوهتهوه.
ناوبراو لە بەشێكی ئەم نامەیەدا نووسیویەتی: “ئهمن تا ئێستا لە هیچ شوێنو لە بەردەم هیچ كاربەدەستێكی قەزاییو ئەمنیەتی دانم بە هیچ شتێك دانەنانوه که بەشدارو ئەندامو تەنانەت هاوكاری هیچ حیزبێكی كوردی بووبم، بەڵام دیسان لە لایەن جەوادی كیا، سەرۆكی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد حوكمی ئێعدامم بەسەردا سەپا. دادوهر بۆ خۆی به منی گوت ئهمن به تێگهیشتنی خۆم حوكمی ئێعدامت بۆ دەبڕمەوەو هەر بۆخۆشم حوكمەكەشت جێبەجێ دەكەم.
محەممەد عەبدوڵڵاهی لە ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٨٩ دەسبەسەرو زیاتر لە ٦ ساڵە لە زیندان دایە.
برای ناوبراویش بە ناوی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهیش پاییزی ساڵی ٨٤ دەسبەسەرو پاش ١٥ مانگ بلاتەكلیفی بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و پڕوپاگەندەی دژی ڕێژیم، دادگاییو بەگشتی ١٨ ساڵ زیندان و دوورخراوەیی لە زیندانی تەبەس مەحكووم كرا.