لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ههر نهبێ ١٨٤ كەس لە پارێزگای ورمێ بە هۆی ڕووداوی كار بریندار بوون یان گیانیان لەدەست داوە.
ڕەسووڵ ڕەوشەنی، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای ورمێ وێڕای ئاماژە بە ئاماری هاوشێوهی ئهو ماوهیه له ساڵی پێشوودا كە نزیك بە ١٦٩ كەس لە هەمووی ئەم پارێزگایە بووه، دهڵێ ئەمساڵ ١٥ كەسی دیکه بهو ئاماره زیاد بووهو ناوی ١٨٤ كەس لەم ناوەندە تۆمار كراوە. لەم ڕێژەیە ١٦٣ كەسیان پیاو و ٢١ كەسەكەی دیكەش ژن بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای ورمێ گوتی باوترین ڕووداوی كار لەم پارێزگایە بەربوونەوە لە بەرزایی له شوێنەكانی كارن.
بەپێی ئامارهکان ساڵانە نزیك بە ٢ هەزار كەس لە ئێران بە هۆی ڕووداوی كار گیانیان لەدەست دەدەن كە ئەم مەسەلەیەش زیاتر لە كانگا بهردهکانو لهسهر كارەكانی بیناسازی ڕوو دهدهن، ئەمەش لە حاڵێكدایه كە زۆربەی قوربانیانی ڕووداوی كار بیمەیان نییەو لەلایەن قانوونەوە هیچ پشتیوانییهکیان لێ ناكرێ.