ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیەنەكانی كۆماری ئیسلامی هەواڵی كوژرانی ٩ كەسی دیكە لە ئەندامانی سپای پاسدارانیان لە وڵاتی سووریە بڵاوكردەوە. بەم جۆره ژمارهی هێزه چهکدارهکانی رێژیم که بۆ شهڕی سووریە بهڕێ کراونو لهوێ تێداچوون، لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا گەیشتە ٥٠ كەس.
لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا پاسدار عەینۆڵڵا تەورێزی، جێگری پێشووی فەرماندەی سپای پاسداران لە مازەندەران گوتی لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا لانیكەم ١٢٠٠ پاسدار و بەسیج لە هێزەكانی سپای قودس لە سووریە كوژراون، هەڵبەت چاودێرانو ئۆپۆزیسیۆنی سووریه ڕێژەی كوژراوانی ڕێژیم لەم وڵاتە زیاتر مەزندە دەكەن.
شایانی باسه زۆربەی كوژراوانی سپای قودسی كۆماری ئیسلامیی ئێران جیا له هێزه ئێرانیهکانی سپا، له ئەفغانی، عێراقی و پاكستانییهکان پێک هاتوون.