كرێكارانی “غەرب ئێگزۆز” ماوەی ٣ مانگە هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتوە. ئەم كەسانەش كە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لە لایەن خاوەنكارەوە دەركراون.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی شیركەتی “غەرب ئێگزۆز” بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین سهبارهت ڤه پێنەدرانی مووچەكانیان، چەندین جار خۆپێشاندانیان وەڕێ خستووەو بە مەبەستی وەرگرتنی هەقدەستی ٣ مانگی خۆیان كە تا ئێستا پێیان نەدراوەو بۆ دەستەبەر كردنی مافی بیمەی بێكاری، لە بەردەم ئەم یەكە بەرهەم هێنەرە كۆبوونەتهوەو داوای پێڕاگەیشتن بە داواكانیان کردوه، بهڵام ههوڵهکانیان بێ ئاکام بووه.
شایانی باسە خاوەنكاری ئەم یەكە سەنعەتییە ڕایگەیاندووە كە ئەم شیركەتە وەرشكست بووەو توانای پێدانی هەقدەستو مووچەی كرێكارانی نییە.