گیلانی غەرب لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پلەی یەكەمی بێكارترین شار لە ئاستی ئێران‌دا جێی گرتووە.
بەپێی قسەی كاربەدەستانی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران نرخی بێكاری لە گیلانی غەرب لە سەدی٥٠ تێپەریوە.
شاری گیلانی غەرب لە ڕۆژاوای پارێزگای كرماشان هەڵكەوتووەو زۆربەی خەڵكی ئەم شارە لە هۆزی كەلهوڕ و لە ڕێڕەوانی ئایینی یاریین.
ئابووریناسانی دەڵێن گیلانی غەرب به‌ستینی زۆر له‌باری به گه‌شه‌ی ئابووری هه‌یه‌و، وەك نموونە ئاماژە بە هێڵی لوولەكانی گازی مێتان، بازاڕچەی سنووری، پاشەكەوتی ١١ میلیۆن تۆن كانگاكانی وەك قیری سروشتی، گەچ، ئاهەك، بەرد و به‌رده‌ڕه‌ژی ده‌که‌ن‌و ده‌ڵێن بوونی بەنداوەكانی زاگرۆس و شەڕەف شا و سەیرانگاو شوێنە گەشتیارییەكان، باغداری و كەشاوەرزی هه‌لی باش بۆ په‌ره‌پێدان‌و گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و شاره ده‌خوڵقێنن، بەڵام لاوازیی ژێرخانی ئابووری‌و دەست و پێگری بوروكراسیی ئیدارەی و ڕوانگەی ئەمنیەتیی كاربەدەستانی دەوڵەت، سەرمایەدانی كەرتی تایبەت لەم شارەی بەگشتی دواخستوە.
بەپێی ئامارەكانی دەوڵەت لە ساڵی 94 داهاتی ساڵانە خەڵكی كوردستان لە نێونجیی ئێران زۆر لە خوارترە. بەپێی ئەم ئامارە لە ساڵی ٨٤داهاتی ساڵانە خەڵكی كوردستان نزیك بە یه‌ک میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن بووه، ئەمە لە حاڵێك دایە كە نێونجیی داهاتی سەرانەی میللی نزیك بە ٣ میلیۆن‌و ٤٠٠ هەزار تمەن بووه لەم ماوەیەدا.