جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئامریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕووسیەی لە بارەی چارهنووسی بەشار ئەسەد وریا كردەوە و گوتی سەبری وڵاتەكەی سنووری خۆی هەیە.
ناوبراو گوتی ڕووسیە دەبا ئەمەی زانیبایە كە سەبری ئامریكا هەتا هەتا نییەو ئاستێكی هەیە، بە تایبەت لەبارەی بەشار ئەسەد که دەبێ وەڵامدەری كردەوەكانی بێ.
ئەگەرچی ئامریكاو ڕووسیە لە داهێنەرانی ئاگربەس و ڕەوتی ئاشتی له سووریهن که كەم و زۆر لەبەر چاو گیراوە، بەڵام سەبارەت بە مانەوەو نەمانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات لەگەڵ یەكتری دژایەتییان هەیە.
واشنگتۆن دەڵێ ڕۆیشتنی بەشار ئەسەد قسهی لێ ناکرێو مۆسكۆش دەڵێ ئهوه خەڵكی سووریەن که دەبێ بڕیاری كۆتایی بدەن.
پێویست بە ئاماژەیە كە سێ كۆبوونەوەی نێوان نوێنهرانی ڕێژیمی ئەشار ئەسەدو ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتە هیچ ئەنجامێكی نەبووە، لە لایەكی دیكەوە بە شاری ئەسەد سەرەتای مانگی ژوئەن گوتی بست بە بستی خاكی وڵاتەكەی لە دەست نهیارانی دەردێنێتهوه که ئەمە بەم مانایەیە كە ئاگربەس پێشێل دەكا.