شەڕی نێوخۆیی سووریە تەنیا لە حەوتووی یەكەمی سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ٢٢٤ كەس كوژراوی لێ کهوتهوه.
زۆربەی كوژراوان ژن و منداڵن، ئەمە لە حاڵێك دایە كە بهپێی ئایینی ئیسلام شەڕ لە مانگی ڕەمەزاندا حەرامەو پێچەوانەی ڕێوشوێنهکانی ئیسلامە.
گرووپی مافی مرۆڤی سووریە كە مەقەڕەكەی لە وڵاتی بریتانیایە لە حاڵێكدا هەواڵی كوژرانی ٢٢٤ كەسی لە سەرەتا حەوتووی یەكەمی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە سووریەدا ڕاگەیاند كە بە قسەی ئەم ڕێكخراوە زۆرینەی كوژراوان بە هۆی هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكە شەڕكەرەكانی سووریەو ڕووسیەوە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەكان لە ماوەی زەمەنیی ٦ بۆ ١٢ی مانگی ژوئەن لانیكەم ١٤٨ كەسی مەدەنی كە ٥٠ كەسیان منداڵو ١٥ی دیكەشیان ژن بوون، بە هۆی بۆمبی بۆشكەییەوە كە لە فڕۆكەكانەوە بەردەدرێنەوە، كوژراون.
ماڕك تونێر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا لەم بارەیەوە گوتی هێرشهکان بە بۆمبی بۆشكەیی جێە شەرمەو قەبووڵ ناكرێ.
بەپێی بەراودردەكانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕێژەی كوژراوانی كارەساتی مرۆیی زیاتر لە ٢٨٠ هەزار كەس بووە و نیوەی حەشیمەتی وڵاتەكەشی ئاواره بوونو پەنایان بۆ وڵاتانی بیانی بردوە.