ئیسراییل بۆ یەكەم جار سەرۆكایەتیی كومیتەیەكی لە كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی پێدرا.
ئێرانو بهشێک له وڵاتانی عەرەبیو ئیسلامی كە دژی ههڵبژاردنی ئیسراییل بۆ سەرۆكایەتیی كۆمیتەی حقوقیی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بوون بە هەڵبژاردنی نوێنەری ئیسراییل بۆ ئەم پۆست ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
دێنی دێنون، نوێنەری ئیسراییل لە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بە دەنگی ١٠٩ وڵات لە ١٩٣ وڵاتی ئەندامی كومیتەی حقوقیی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرۆكایەتیی ئەم كومیتەیەی وەئەستۆ گرت.
بەربژێریی ئیسراییل بۆ سەرۆكایەتیی ئەم كومیتەیە بە پشتیوانیی ئامریكاو كۆمەڵێك لە وڵاتانی ئورووپایی ئەندامی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو.
غوڵامڕەزا خۆشڕوو، نوێنەری ئێران، هەڵبژاردنی نوێنەری ئیسراییل بۆ ئەم كومیتەیەی بە “زیان گەیاندن بە ئێعتبار”ە ئەم كومیتەیە زانی.
ئەركی سەرەكیی كومیتەی مافەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەكردنی گەڵاڵە سەرەتاییەكان مافەكانە كە بۆ دەنگدان بۆ كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنێردرێن.