محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی به‌ندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که نیزیک به مانگێک بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخی به‌ندکرانی مانی له خواردن گرتبوو، بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی دراوه‌تێ.
ئه‌و که له زیندان‌دا تووشی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشیی دڵ‌و هه‌ناو، گورچیکه‌و پڕۆستات بووه، به‌هۆی مانگرتنه‌که‌ی که بۆ ئه‌و زۆر مه‌ترسیداره، زۆر لاواز‌و نه‌خۆش که‌وتووه‌و بۆ دوای ١٠ ساڵ به‌ندکرانی له زیندان، بۆ دووهه‌م جار‌و ئه‌مجاره‌یان بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ ئیزنیان دا بێته‌وه نێو بنه‌ماڵه‌که‌ی.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند لە ڕێكەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەرو زیندانی كراوە. ناوبراو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی لە ڕێگەی دامەزراندن‌و بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی ١٠ ساڵ زیندان‌و لە بابەت پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی كۆماری ئیسلامی حوكمی ١ ساڵ زیندان‌و سەرجەم ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.











