له حاڵێکدا شارێکی سه‌روو یه‌ک میلیۆن که‌سیی کرماشان ته‌نیا دوو سینه‌مای تێدایه، به‌رپرسی به‌شی هونه‌ریی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێ بێتوو بودجه‌یان بدرێتی سینه‌ما پیرۆزیی کرماشان له ساڵی داهاتوودا وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌نه‌وه.
عه‌باس سه‌روه‌ری ده‌ڵێ دوای ٦ ساڵ له تێکدان‌و ڕوخاندنی ئه‌و سینه‌مایه هێشتا ده‌ست به چاککردنه‌وه‌ی نه‌کراوه. ئه‌و ده‌ڵێ چاککردنه‌وه‌ی ئه‌و سینه‌مایه ١٢ میلیارد تمه‌نی ده‌وێ‌و هێشتا ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان نه‌کراوه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی به‌شی هونه‌ری له پارێزگای کرماشان ده‌ڵێ له ئێستادا ته‌نیا دوو سینه‌ما له ژێر چاوه‌ێریی ئه‌و به‌شه‌دا چالاکییان هه‌یه.
له حاڵێک باس له که‌میی ساڵۆنی سینه‌ما له کوردستان ده‌کرێ که دوو ڕۆژ له‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا پارێزگای سنه که حه‌شیمه‌ته‌که‌ی سه‌روو یه‌ک میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار که‌سه، ته‌نیا سێ سینه‌مای چالاکی هه‌یه‌و له ده شاری پارێزگای سنه هه‌شت شاریان له ساڵۆنی سینه‌ما بێبه‌شن.
ئیسلام‌ئابادی ڕۆژاوا، کامیاران، گه‌یلانی ڕۆژاوا، هه‌رسین، تیکاب، ساین‌قه‌ڵا، بانه، پیرانسار، دێولان، ئیلام، ئابدانان، پاوه، سه‌ڵماس، سه‌رپیڵی زه‌هاو، نه‌غه‌ده، دێهلۆڕان، بۆکان‌و سه‌رده‌شت چه‌ند شارێکی کوردستانن که هه‌ر سینه‌مایان نییه.