له درێژه‌ی چالاکییه ته‌بلیغییه‌کانی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات له ساڵیادی شه‌هیدبوونی مه‌نسوور ئاروهنددا، ئه‌مجاره‌یان له قهرهمووسالیی بۆکان ڕێز له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هید مه‌نسوور ئاروه‌ند نرا.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پۆلێک له ئه‌ندامانی حیزبی دیموکڕات بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی فیداکاری‌و ئازایه‌تییه‌کانی شه‌هید مه‌نسوور ئاروه‌ند، له ساڵیادی شه‌هیدکرانیدا دیوار‌و شوێنه گشتییه‌کانی شاره‌دێی قهرهمووسالییان به ناو و وێنه‌ی شه‌هید مهنسوورو دروشمی ته‌بلیغیی حیزب ڕازانده‌وه.
مه‌دره‌سه‌ی شه‌و و ڕۆژی، بیمارستانو بێهداریی مه‌رکه‌زی، قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی، باشگای وهرزشیو نێو شهقامو گه‌ڕه‌که‌کانی شار به‌شێک له‌و شوێنانه بوون که چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا کراوه.
له شاری سه‌قزی سه‌ربه‌رزیش تیکۆشه‌رانی دێموکڕات سه‌ره‌ڕای که‌شی ئه‌منیه‌تی توند به چالاکیی ته‌بلیغی به‌و بۆنه‌یه، یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هید مه‌نسوور ئاروهندیان به‌رز ڕاگرت.
شه‌قامی بازاڕ، به‌رده‌رگای قهزاخانه، نێوبازاڕ، گه‌راجی ڕه‌شیدخان، کۆڵانی قازاخانه، پاساژی ئه‌مین، سێ‌ڕێیانی مزگه‌وتی جامیعه به‌ره‌وڕووی سه‌بتی ئه‌حواڵ، شه‌قامی حافز، قوتابخانه‌ی نیلوفه‌ر، شه‌هره‌کی شه‌ریفاوا به‌ره‌وڕووی زانکۆی ئازاد، حه‌ماڵاوا خوار مه‌دره‌سه‌ی 7ی تیر به‌شێک له‌و شوێنانه بوون که به وێنه‌ی شه‌هید مه‌نسوور ئاروهندو دروشم‌و تڕاکتی حیزبی ڕازانه‌وه.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه ده‌سخۆشی له لاوان‌و ئه‌ندامانی هه‌ڵسووری حیزب له کوردستان ده‌کا که به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی مه‌نسوور ئاروه‌ند، وێڕای نوێکردنه‌وه‌ی به‌ڵێن له‌گه‌ڵ مه‌نسوور ئاروهندو هه‌موو مه‌نسووره شه‌هیده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد، دڕیان به شه‌وه‌زه‌نگی بێدادیی ڕێژیمداو به گه‌رمی سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.