لە ڕێی ئەم ڕاگەیاندنەوە هەموو کوردانی دانیشتووی ئاڵمان و ئەندامانی حیزب ئاگادار دەکەینەوە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمان سمینارێک بۆ بەرێز و تێکۆشەر کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان” لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی سیاسی ئێران و خوێندنەوەی حیزبی دێموکرات لەمەڕ دوایین گۆرانکاریەکانی ناوچە بۆ بەشدار بوان پێک دێنێت . بەرێزیان لەم کورەدا ئاوڕ لە دۆخی سیاسی ئێران و کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دەداتەوە .
بەشداریتان دەبێتە مایەی خۆشحاڵی ئێمە و هیوادارین بە دەربڕینی ڕاوبۆچوونی خۆتان سمینارەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
کات و شوێن :
شەممە ١٨.٦.٢٠١٦
کاتژمێر : ٤ی دوانیوەرۆ تا …
Kaiserin-Theophanu-Schule
Kant Straße . 3
51103 Köln – Kalk