٥١٣ ئاوایی كرماشان بە ٤٠ هەزار حەشیمەتەوە، بە شێوەیەكی زۆر جیددی لەگەڵ كێشەی كەم ئاوی بەرەوڕوون.
ئیرەج شەهبازی، بەڕێوەبەری گشتیی شیركەتی ئاو و فازڵاوی ئاواییەكانی پارێزگای كرماشان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە بابەت بارودۆخی دەستڕاگەیشتنی گوندنشینان بە ئاو گوتی ئاواییەكان لە بواری ئاو گەیاندنەوە لە 3 بارودۆخ دان چالاك، نیوەچالاك و بێ ئاو، لە بارودۆخی چالاكدا کێشهو گرفتی هێڵەكانی گواستنهوهی ئاو لە ژێر سەدی ٣٠ دایە، لە بارودۆخی نیوەچالاكدا لە نێوان سەدی ٣٠ تا سەدی ٧٠ و لە بارودۆخی ناچالاكیشدا سەرووی سەدی ٧٠ی ئەم هێڵانە ڕزیون یان ئەوەی كە ئاواییەكان هەر له بنهڕهتدا لوولەی ئاویان بۆ نەكێشراوە.
ناوبراو هەروەها باسی لە تێچووی زۆری ڕاگرتن و چاك كردنەوەی هێڵەكانی لوولە كرد و گوتی: ئەم تێچوویە بۆ هەر ئاواییەك لە ساڵدا 2 میلیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەنو ساڵانە بۆ هەر تاكێكیش ٩٣٠٠ تمەنە.