كرێكارانی كارخانەی پۆڵای زاگرۆس لە شاری قوڕوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەوەی كە مووچە دەواكەوتووەكانیان پێنەدراوەو بە مەبەستی سووربوون لەسەر داواكارییەكانیان بەیانیی ڕۆژی یەكشەممە خۆیان گەیاندە تاران.
ئەم كرێكارانە كە ٢٨ كەسن، ماوەی ٩ مانگە مووچەكانیان وەرنەگرتوە.
بە قسەی ئەم كرێكارانە پاش شكستهێنانی ئەم كارخانەیە لە ڕەشەممەی ٩٢، قەراربوو كە ئەم ٢٨ كرێكارە وەك نیگابان و وردەكارییەكانی دیكە لەم كارخانەیە بمێننەوە و بەردەوام مووچەیان پێ بدرێ، بەڵام هەر قسە بوو بۆ یەك جاربیش داكە تمەنێكیان وەرنەگرتووە.
كرێكاران بە هەڵگرتنی پلاكاردێك كە لەسەری نووسرابوو “ئێمە كرێكارانی شیركەتی پۆڵای زاگرۆس پاش ٩مانگ هێشتا موچەمان وەرنەگرتووە، بە زمانی بەڕۆژۆوە هانا بۆ كێ بەرین”، سهردانی تارانیان کردوه.